ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
خۆم بەسەر پشتی باوە جێدێڵم ، ڕوحم بەسەر ئێوارە هەناریەکاندا، هەڵدەخەم. کەچی هەرهەموو باڵندەکان ، لەڕەنگی پێستم دەپرسن. لە لەرەی دەنگم ڕادەکەن، لە فڕین دەم شارنەوە. تێبگە لێم ئەی یار ! وەڕەزبووم لەوویشیک بونەوەی باران ، لە پرچە ئاڵۆزاوەکانی تەمەن . لە تەنیایی شەو. ئەو سێبەرە منم ، من . ژنێک توڕەتر لە با، بە سەر بەژنی سنەوبەرێکی پڕ لەنازدا، خۆی چەماندۆتەوە ، بۆ بەخشینی ماچێک ، بە گەرمایی دڵی یار، سەوزایی چناری لێ دەتکێ، ئەو ژنە منم تا سەرئێسقان شەیدایی، بۆنی دەستەکانتوو، تامەزرۆیی گوشینی پەنجە خوێناویەکانی عەشقم . لەباخەلی تەمەندا، بەدەم ڕۆیشتنەوە هێدی هێدی، ڕەنگی کراسەکەی بەرتوو، بزە گەرمەکانی ڕوحت دەدوێنم . دەگەرێم بۆڕازی چاوەکانت، بۆ سۆزی باران ، بۆ رەنگی خودا. هەموو شەوێ ئامێز پڕدەکەم، لە خەونی سەوزوو، نیگام لە لەنجەی دار سێو ێک داڵینم. بەیادی یار. دەگەرێم ، بۆ سێبەری مانگ، تا خۆمی لە ژێردا ون کەم ، بۆ ئێوارەیە پڕبە بەژنی ڕووناکی دامگرێ فێنیکی هەناسەی. ویستم چاوم بە دیدار ت بسپێرم . کەچی دەستم لەنێو نیگایی رۆژدا شکا، ڕوحم بەسەر ڕەنگی غەریبیمدا، هەڵوەریی. کوێستان عومەرزادە
صفحه قبل 1 2 3 4 5 ... 20 صفحه بعد
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار میگیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**